ئەو كچە كوردەی لە تاران كەوتە بەر لێدان گیانیلەدەستدا

كچێكی كورد دوای ئەوەی لە تاران-ی پایتەختی ئێران لەسەر باڵاپۆشی ڕووبەڕووی دەستگیركردن و لێدان بووەوە، ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا.

ژینا ئەمینی (مەهسا ئەمینی) تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، ئێوارەی سێشەممە 13ی ئەیلول لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە لە تاران درایە بەر لێدان و بەهۆیەوە چووبووە كۆماوە، وەك ئەوەی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردووەتەوە.

ئاشكراشیكرد، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی کەسرای شاری تاران بەهۆی قورسی برینەکانییەوە گیانیلەدەستدا.

بەپێی هەنگاو، ژینا ئەمینی لە نزیک شاڕێی حەقانیی تاران لەلایەن هێزێكی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی پابەندنەبوون بە باڵاپۆشی دراوەتە بەر لێدان و دوای دەستبەسەركردنی، گوازراوەتەوە بۆ بەندینخانەی وزەرای ئەو شارە.

ڕێكخراوەكە لە زاری یەکێک لە نزیکەکانی بنەماڵەی ئەمینی ڕاگەیاند، ژینا لەکاتی دەستبەسەركردنیدا بە “باتۆم” دراوەتە بەر لێدان و سەری بە سەختی برینداربووە، دوای گواستنەوە بۆ بەندینخانە، باری تەندروستیی تێکچووە و بە ئەمبوڵانس گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەسرا و لەو ماوەیەشدا لەژێر چاودێریی چڕی پزیشكدا بووە.

بابەتی پێشتر

ڕوونكردنەوەیەك لە ئاسایشی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی لوبنان: هەڵاوسان 100%ی تێپەڕاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی کارەبای موەلیدە دیاریکرا

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی، نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکانی بۆ مانگی ئایار دیاریکرد، بەپێی نرخی دیاریکراو نرخی هەر کیلۆواتێک کارەبا…
Total
0
Share