قوباد تاڵەبانی بۆ جەژنی ئەکیتۆ: کوردستان شانازی بە پێكەوەژیانی ئاشتییانە دەکات

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران

لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆی ساڵی نوێی ئاشوورییەکانەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی ئەو جەژنە لە ئاشوورییەکان دەکات و جەخت لە بەردەوامیی پێکەوەژیانی هەموو نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، “بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشوورییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی گەلانی کلدانی، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم، هیوای ساڵێکی پڕ لە ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو لایەک دەخوازم”.

لە پەیامەکەی جێگری سەرۆک وەزیراندا هاتووە، “کوردستان شانازی بەوەوە دەکات کە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییە جیاوازەکانی تێدا بەرجەستە بووە، بەم مێژووە پرشنگدارەوە بە دڵنیاییشەوە لە داهاتووشدا بەم جۆرە بەردەوام دەبێت”.

راشیگەیاندووە، “لەم قۆناغەدا ئەرکی هەموو لایەکمانە ئەم کلتور و رۆحی پێکەوەژیانە زیاتر پەرە پێ بدەین و پێکەوە بەرەو ئایندەیەکی گەشتر هەنگاوبنێین”.

بابەتی پێشتر

خالید شوانی: رێككەوتنمان لەسەر ئەو دەقەی یاسای هەڵبژاردن نەكردووە كە پەسەندكرا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی باوەڕی نەگۆڕی بە فرەیی و هەمەڕەنگیی کوردستان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share