کچێک لەلایەن براكانییەوە زیندانیكراوە و ئەشکەنجەدراوە

کچێک لە ماڵی خۆیاندا لە شاری سلێمانی براكانی زیندانییانكردووە و ئەشكەنجەیانداوە، ئێستا رزگاركراوە و براكانی خراونەتە زیندان.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان لە سلێمانی دەڵێت، دوێنێ سێشەممە پاش ئەوەی هەواڵدەرێک هەواڵی دا کە کچێک بە ناوی (ش. م. م) تەمەن (25) ساڵ لە ژێر ئەشکەنجەدایە و لەلایەن براکانییەوە لە ماڵی خۆیان زیندانیکراوە، بە بڕیاری دادوەر تیمەکانیان لە نووسینگەی ڕۆژئاوای بەڕێوەبەرایەتییەكە گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و کچەکەیان رزگاركردووە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان ئەمڕۆ ئاشكرایكرد، كچەكە سکاڵای تۆمارکردووە و بە بڕیاری دادوەر براکانی دەستگیرکراون، کچەکەش رەوانەی نەخۆشخانە کراوە بە مەبەستی ئامادەكردنی راپۆرتی پزیشکی لەبارەی كەیسەكەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولرەحمان موهەندیس: بزوتنەوەی جەماوەری دەبێت لە كاتی پێویستدا هەڵوێستی هەبێت

ئەندامێكی پێشووی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، هەر بزوتنەوەیەكی جەماوەری لەكاتی پێویستدا دەبێت هەڵوێستی هەبێت نەك لەگەڵ دەسەڵات ڕێكبكەوێت…
Total
0
Share