ئیحسان عەبدولعەزیز پیرۆزبای لە تاڵیبان دەکات

ئەندامێکی پێشوی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی پەیوەندی بە سەرکردەیەکی تاڵیبانەوە دەکات و پیرۆزبای کۆنترۆڵکردنی ئەفغانستان لەو گروپە چەکدارە دەکات.

ئیحسان عەبدولعەزیز لە فەیسبووی خۆی نوسیوویەتی، ” ئەمڕۆ ئێوارە لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا قسەم کرد لەگەڵ  ڕێزدار (ذبیح الله مجاهد) سەرکردەی دیاری بزوتنەوەی تاڵیبان و پیرۆزبای سەرکەوتن  و ڕزگارکردنی ئەفغانستانمان لێکردن و دڵخۆشی و پەرۆشی  برایان و خوشکان و سەرکردایەتی بزوتنەوەکەمان پێگەیاند”.

ئەو ئەندامەی پێشوی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی ئاشکراشیکردووە، ”  ذبیح الله مجاهد  زۆر سوپاسی ئەم پەیوەندیە و پەرۆشیەی لێکردین و دوعا و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازی بۆکردین و لە پەیوەندیەکەدا فەرمووی چەند سەرکردەیەک لە تەنیشتمەوەن ڕێز و خۆشەویستی زۆریان بۆ مسوڵمانانی کوردستان و تەواوی سەرکردە و ئەندامانی بزوتنەوەی ئیسلامی هەیە”.

ئێوارەی چەکدارانی  تاڵیبان دەستیان بەسەر کۆشکی کۆماری ئەفغانستاندا گرت و بەرپرسێكی بزوتنەوەكەش دەڵێت، “ئەمارەتی ئیسلامی” ڕادەگەیەنن.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکی بەرپرسی ئەفغانستانەوە بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە چەکدارانی تاڵیبان گەیشتنە کۆشکی کۆماری لە کابولی پایتەخت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: داواکارین سەرجەم تۆمەتبارانی ئەنفال دادگایی بکرێن

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، بەبۆنەی دادگاییکردنی عـ.ـەجاج، تۆمەتباری کەیسی ئـ.ـەنفال و جەلادەکەی نوگرە سەلمان ڕایگەیاند، گەرمترین پیرۆزبایی لە کەسوکاری…
Total
0
Share