بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی باوەڕی نەگۆڕی بە فرەیی و هەمەڕەنگیی کوردستان هەیە

سەرۆكی یەكێتی پیرۆزبایی جەژنی ئەکیتۆ و ساڵی نوێی بابلی دەكات و رایدەگەیەنێت، یەکێتی باوەڕی نەگۆڕی بە فرەیی و هەمەڕەنگیی کوردستان هەیە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند، جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلی لە خوشک برایانی کلدانی، سریانی و ئاشوورییەکان پیرۆزدەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە لە دڵخۆشی و کامەرانیدا بەسەربەرن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی، یەکێتیی “باوەڕی نەگۆڕی بە فرەیی و هەمەڕەنگیی کوردستان هەیە و بە رێزێکی زۆرەوە لە جیاوازییە ئاینی و نەتەوەییەکان دەڕوانێت. ئەمڕۆش لەم بۆنە تایبەتدا جەخت لە پاراستن و پەرەپێدانی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان دەکەینەوە”.

لە پەیامەكەیدا سەرۆكی یەكێتی هیوادەخوازێت بەوەی سەربازی جیاوازییەکان “هەموومان پێکەوە بە رۆحێکی برایانەوە کار بۆ کوردستانێکی ئاوەدانتر و پرشنگدارتر بکەین”.

جەژنی ئەکیتۆ یان جەژنی سەری ساڵی بابلی دەکەوێتە یەکەمین رۆژی مانگی نیسانەوە.

ئەم جەژنە، کە بەلای کلدانەکانەوە جەژنێکی نەتەوەییە، مێژووەکەی بۆ نزیکەی پێنج هەزار و 300 ساڵی پێش زایین دەگەڕێتەوە. رێوڕەسمی بۆنەكە 12 رۆژ دەخایەنێت و تیایدا رێپێوان، سەما، هەڵپەركێ، گەشت و سەیران ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی بۆ جەژنی ئەکیتۆ: کوردستان شانازی بە پێكەوەژیانی ئاشتییانە دەکات

بابەتی دواتر

وەزارەتی نەوتی عێراق: هەرێم رازیدەبێت بە فرۆشتنی نەوت لەرێگەی سۆمۆوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share