مانچینی ژمارەی دووڕەگەکانی ئیتاڵیا زیاددەکات

ڕۆبێرتۆ مانچینیی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، ڕێچکەی هەڵبژاردە گەورەکانی دیکەی ئەوروپا دەگرێت و ڕێژەی یاریزانە بیانییە بە ڕەگەز ئیتاڵییەکان لە پێکهاتەی “سکوادرا ئازۆرا” بەرزدەکاتەوە.

“ئۆریۆندییەکان” ئەو یاریزانە بەڕەچەڵەک ئیتاڵیانەن، کە لە وڵاتانی ئەرجەنتین و ئەمریکای لاتین گەورەبوون، لە نموونەی کامۆرانێزی کە هەڵگری ناسناوی مۆندیالی 2006ە لەگەڵ ئیتاڵیا.

بەپێی زانیارییەکانی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”، مانچینی بڕیاریداوە چوار یاریزانی لاوی ئەرجەنتینی بە ڕەگەز ئیتاڵی بانگهێشتی پێکهاتەکانی بکات، دوای ئەوەی لە بانگهێشتکردنی ماتیۆ ڕیتیگی سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێنا.

ئەو یاریزانانەی بەنیازە بانگهێشتیان بکات بریتین لە:

جیانلوکا پریستیانی (هێرشبەر – 17 ساڵ) لە یانەی ڤیڵیز سارسفێڵد

نیکۆلاس کاپاڵدۆ (ناوەند – 24 ساڵ) لە یانەی ڕێدبوڵ سالزبۆرگ

گویلانۆ گالۆپۆ (ناوەند – 23 ساڵ) لە یانەی ساوپاولۆ

مارکۆ دی سیزار (بەرگریکار – 21 ساڵ) لە یانەی ئارجێنتینیۆس

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەید عەمار حەکیم كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

پێنج دەرگا لەبەردەم ئانسو فاتی-دا کراوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share