پێنج دەرگا لەبەردەم ئانسو فاتی-دا کراوەیە

دوای لێدوانە ئاگرینەکانی باوکی ئانسو فاتی، زۆرینەی میدیاکانی ئەوروپا ئاماژە بە ڕۆیشتنی دەکەن ڕووەو یانەیەکی گەورەی دیکە.

ماڵپەڕی “تریبونا” ئاماژەی بەوەکردووە، بۆری فاتی باوکی ئانسو فاتی چانسی ئەوەی لەبەردەمدایە لەگەڵ پێنج یانەی گەورەدا ڕێککەوتن بکات، دەتوانێت کوڕەکەی لە بەرشلۆنەوە پەلکێشی یەکێک لەم یانانە بکات.

یانەکان بریتین لە چێڵسی، مانچستەر یونایتد، نیوکاسڵ لە خولی نایابی ئینگلیزی، هەروەها پاریس سان جێرمان لە فەرەنسا و ئیشبیلیە لە ئیسپانیا.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە نزیکترین یانە لە گەوهەرەکەی لاماسیا-وە پاریس سان جێرمان و مانچستەر یونایتدن، بەوپێیەی لە ڕووی داراییەوە باڵادەستییان لە یانەکانی دیکە زیاترە.

فاتی لەم وەرزەدا (38) یاری بۆ بارسا کردووە، شەش گۆڵ و سێ ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

مانچینی ژمارەی دووڕەگەکانی ئیتاڵیا زیاددەکات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و هادی عامری جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان دەكەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share