بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەید عەمار حەکیم كۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەید عەمار حەکیم، جەخت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە خەڵک و پشتگیریکردن لە بەرنامەی چاکسازی لە وڵاتدا دەكەنەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەریی رەفعەت عەبدوڵڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی لە بەغداد سەردانی سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی کرد.

لە سەردانەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسە و هاوخەمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ کۆچی دوایی سەید سادق ئەلحەکیم، کوڕی ئایەتوڵلای عوزما محەمەد باقر ئەلحەکیم گەیاندە سەید عەمار حەکیم و بنەماڵە تێکۆشەرەکەی و رایگەیاند، دۆستایەتیی لەمێژینەی سەرۆک مام جەلال و بنەماڵەی ئەلحەکیم، بناغەیەکی قووڵ و لەمێژینەی هەیە و ئێمەش درێژەپێدەری دەبین. وتیشی، پشتیوانی و رۆڵی جوامێرانەی ئێوە لە قۆناغە جیاوازەکانی خەباتی گەلی کورددا لەیادناکەین و بە چاوی رێزەوە لێیدەڕوانین.

هەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆی هەمەلایەنە لەبارەی کێشەکانی هەرێم و عیراق کرا و جەخت لە چارەسەرکردنیان و بەردەوامیی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولا کرایەوە، لەپێناو هێنانەدیی ئامانجە باڵاکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە خەڵک و پشتگیریکردن لە بەرنامەی چاکسازی لە وڵاتدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینى فایزه‌ر گه‌یشته‌ عێراق

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ڕایگه‌یاند، زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینى ڤایزه‌ر گه‌یشتووه‌ته‌ به‌غداد و له‌ ڕۆژانى داهاتوودا ده‌ستبه‌دابه‌شكردنى…
Total
0
Share