یاریزانەکەى پێشووی چێڵسی کۆچی دوایی کرد

موراد ئوزونمهمت، بەڕێوەبەری کارەکانی کریستیان ئاتسۆ، یاریزانی پێشووی یانەى چێڵسی ڕایگەیاند، یاریزانە غانییەکە لە بومەلەرزکەکەى تورکیا، گیانی لەدەستداوە.

ئاتسۆ پێشتر یاریزانی یانەکانی پۆرتۆ و چێڵسی و ئیڤەرتۆن و بۆرنمۆس و نیوکاسڵ بووە و یەک ئەزمونی خولی سعودیشی هەبووە.

بە پێی دواین ئامارەکان تا ئێستا نزیکەى 40 هەزار کەس بەهۆی بومەلەرزکانەوە گیانیان لەدەستداوە لە نێویاندا چەندین یاریزانی تۆپی پێ هەیە.

نزیکەى 13 ڕۆژە بەدواى ئاتسۆی یاریزاندا دەگەڕێن تا دواجار لە نێو داروپەردوی بیناکاندا لاشەى یاریزانە غانییەکە دۆزرایەوە.

بابەتی پێشتر

چوارکەس بۆ جێگەى ئەنچیلۆتی پاڵێوراون

بابەتی دواتر

فڕۆكەخانەی سلێمانی دەربارەی گۆڕینەوەی دۆلار روونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share