(ڤیدیۆ) ئینگلتەرا بە گۆڵێکی بێوەڵام لە کرواتیای بردەوە

ئەمڕۆ، یەکشەممە هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا و کرواتیا لە گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020 ڕوبەڕوبوونەوە، ئینگلتەرا بردنەوەی تۆمارکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاریگای وێمبیلی لە لەندەن یەکەمین یاری یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی کرواتیا ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ئەستێرەکانی گاریس ساوزگەیت کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “سکوادرا ئازۆرا” لە خولەکی 57 لەلایەن ڕەحیم ستێرلینگەوە تۆمارکرا، سەرەڕای ئەوەی لە تایمی دووەمدا یاریزانانی ئینگلتەرا فشاری توندیان لەسەر گۆڵی کرواتییەکان دروستکرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵی دیکە و یارییەکە (1-0) کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، ئینگلتەرا بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ لوتکەی ڕیزبەندی هەڵبژاردەکانی کۆمەڵەی چوارەمی گرت.

بابەتی پێشتر

لەبارەی بەردەوامی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی کێلێ ڕونکردنەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

هەپەگە كوژرانی هەشت سەربازی توركیای لە خاكی هەرێم ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share