مۆرینیۆ لە ڕیاڵەوە نزیکە

زۆربەى ڕاهێنەرەکان لەو گرێبەستانەى ئەنجامی دەدەن، بەندێک دادەنێن کە هەرکاتێک گرێبەستی ڕیاڵ یان بەرشلۆنەیان پێگەیشت، بتوانن بڕۆن بە بێ ئەوەى سزاى نرخی هەڵوەشاندنەوەى بۆندەکەیان بدەن.

کومان و ڤالڤێردی و چەندینی تر کاتێک دەبنە ڕاهێنەری هەر شوێنێک، یەکێک لە بەندەکەیان ئەوەیە هەرکاتێک بەرشلۆنە گرێبەستیان پێشکەش بکات ڕێگەیان بدەن بڕۆن بە بێ ئەوەى سزاى هەڵوەشاندنەوەکە بدەن.

لە مەدریدیش چەندین ڕاهێنەری وەک ئەنچیلۆتی و مۆرینیۆ بەهەمان شێوە کاتێک گرێبەست لەگەڵ یانەیەکی تر دەکەن بەو مەرجە دەیکەن کە کاتێک ڕیاڵ گرێبەستی پێشکەش کردن بۆی هەبێت بڕوات

ئێستاش مۆرینیۆ لەگەڵ ڕۆما هەمان گرێبەستی ئیمزاکردووە و کەی ویستی دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ مەدرید.

دەنگۆیەکیش هەیە کە ئێستا مۆرینیۆ پاڵێوراوی سەرەکی بێت بۆ ئەوەى جێگەى ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئێستا بگرێتەوە ئەگەر لە پۆستەکەى دوورخرایەوە.

بابەتی پێشتر

سەرتاشەکەی پەرلەمان خۆی کاندید دەکات

بابەتی دواتر

داهاتووی گاڤی لەگەڵ بەرشلۆنە لە مەترسیدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share