ئیل پایس: کومان و ڕیکی پوج لە ژووری جلگۆڕینەکان دەمەقاڵێیان بووە

ڕۆناڵد کومان لە ژووری جلگۆڕینەکانی ڕیکی پوجی تۆمەتبارکردووە

ڕۆژنامەیەکی ناوداری هەرێمی کەتەلۆنی، وردەکاری دەمەقاڵییەکی کورتخایەنی نێوان ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە و ڕیکی پوجی ئەستێرەی لاوی یانەکە ئاشکرادەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئیل پایس”، لە سەرەتای وەرزەوە ڕۆناڵد کومان کۆبوونەوەی لەگەڵ پوج کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، کە لەم وەرزەدا 2020/2021 پشت بەتواناکانی نابەستێت و بەپێویستی زانیوە ئەزموونی زیاتر وەربگرێت، بەڵام ئەم بابەتە بە خێرایی گەیشتووە بە میدیاکانی ئیسپانیا و هاوشێوەی ئاگرێک بەناو پوش و پاوانی میدیاکانی ئەوروپا تەشەنەیکردووە.

لە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان ئیڵچی و بارسا لە جامی خوان گامپەر، کومان توڕەیی بە ڕوخسارییەوە دیاربووە و کاتێک ڕیکی پوج نیگەرانبووە لە بەشدارینەکردنی لە ڕوبەڕوبوونەوەکە، ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە لە ژووری جلگۆڕینەکان و بە بەرچاوی سەرجەم یاریزانەوە بە توڕەییەوە پێی وتووە: تۆ کەسێکی نهێنی نەپارێزی، دزەت بە زانیارییەکان کردووە.

ڕیکی پوج لە دانیشتگای یاریگاوە بە خەمباری سەیری جامی خوان گامپەر دەکات

ڕۆژنامەی سپۆرت دووپاتیدەکاتەوە، هەندێک لە یاریزانە گەورەکان توڕەیی کومانیان بەدڵ بووە، پێیانوابووە ڕاهێنەر کەسایەتی ئەوەی هەیە یاریزانان بخاتەوە پێگەی خۆیان، بەڵام هەندێکی دیکەیان بە پێچەوانەوە بیریانکردووەتەوە و پێیانوابووە ستەم لە ڕیکی پوج دەکات، چونکە هەمان دیاردە لەگەڵ لویس سوارێز ڕوویداوە و هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە.

کومان لەسەرەتای وەرز بەهەمان شێوە لویس سوارێزی ئاگادارکردەوە کە پێویستی بەتواناکانی نییە، سەرەڕای ئەوەی ئەم هەواڵانەش لەڕێگەی میدیاکانەوە دزەیان پێکرا، بەڵام ڕاهێنەرە نوێیەکەی ئازولگرانا هیچ گلەییەکی لێنەکردووە.

بابەتی پێشتر

ئەو کەسەی لە ڕوبەڕوبوونەوەکەی پەکەکەدا کوژرا "پێشمەرگە نییە"

بابەتی دواتر

لامپارد بۆ سێ یاریزانی چێڵسی: یانەی دیکە بۆخۆتان بدۆزنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share