بنزیمە.. دەرگایەک لەنێوان مباپێ و ڕیاڵ مەدرید

گونجاندن و ڕێککەوتنی نێوان کەریم بنزیمە و کیلیان مباپێ لە هەڵبژاردەی فەرەنسا، دەرگای گواستنەوەی ئاسکەکەی پاریسی بەڕووی ڕیاڵ مەدریددا کردووەتەوە.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی نووسیویەتی، پاڵپشت بە بۆچوونی شارەزایان و هاندەران دەکرێت ئاماژە بە ڕۆڵی کەریم بنزیمە بکرێت لە قایلکردنی کیلیان مباپێ بە یانەی شاهانەی مەدرید.

هێرشبەرەکەی ڕیاڵ سەرەڕای ئەوەی پەیوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ مباپێ پێکهێناوە، لەناو یاریگاشدا گونجاندنێکی ناوازە لەنێوانیاندا دروستبووە، بەجۆرێک، لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی لێس بلوس بەرامبەر کازاخستان شەش گۆڵیان لەنێوان خۆیاندا دابەشکرد (چوار بۆ مباپێ و دوو بۆ بنزیمە)، لەسەرجەم گۆڵەکانیشدا یاریدەدەری یەکدیبوون و بەباشترین ئاستەوە دەرکەوتن.

لەوبارەیەوە بنزیمە ڕایگەیاندووە، “بەیەکەوە زۆر باش یاریدەکەین، پێشتریش وتوومە، ئێمە گونجاوین، ئەمڕۆ دەمانتوانی گۆڵی دیکەش تۆماربکەین، دەتوانین یەکلاکەرەوەبین، بەڵام دەمانەوێت لەڕووی بەکۆمەڵەوە سوود بە پێکهاتەی فەرەنسا بگەیەنین”.

هەڵبژاردەی فەرەنسا لە دوایین یاریی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ مۆندیال بردنەوەی بەرامبەر کازاخستان تۆمارکرد، بەو بردنەوەیەش بلیتی مۆندیالی 2022ی قەتەریان بڕی.

بابەتی پێشتر

کوڕێكی قەزافی خۆی بۆ سەرۆکایەتیی لیبیا کاندیدکرد

بابەتی دواتر

واریەرز و واشنتن ویزاردس یارییەکانی گەڕی (13)یان بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share