ئیمۆبێلی و کچەکانی لە مردن ڕزگاریان بوو

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، چیرۆ ئیمۆبێلیی هێرشبەری ئیتاڵیی یانەی لازیۆ تووشی ڕووداوی هاتوچۆ هات، بەو هۆیەشەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، چیرۆ ئیمۆبێلی بە ئوتۆمبێلە گرانبەهاکەیەوە خۆی کێشاوە بە “ترام – شەمەندۆفێری بچووک”دا، بەڵام زیانی جەستەیی قورسیان نەبووە.

لەپێناو سەلامەتی خۆی و کچەکانیدا، هێرشبەرەکەی لازیۆ بە ئەمبوڵانس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “من باشم، قۆڵم کەمێک ئازاری هەیە و کچەکانیشم سەلامەتن، ئەو ترامەی خۆی پێداکێشاین، لایتی سووری تێپەڕاند.”

هێشتا لێکۆڵینەوەکان لەلایەن پۆلیسی ئیتاڵیاوە لەو بارەیەوە بەردەوامە، دیار نییە یاریزانەکە بە هەڵە جوڵەی کردووە، یاخود شەمەندۆفێرەکە لایتی سووری تێپەڕاندووە.

بابەتی پێشتر

چاڤی لەبارەی گاڤی-یەوە هۆشداری دەدات

بابەتی دواتر

کەوتنەوەی ئاگرێک لە دوبەی 27 قوربانیی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share