سەرتاشەکەی پەرلەمان خۆی کاندید دەکات

سەرتاشەکەی پەرلەمانی تورکیا، مومتاز ئەرسلان کە 20 ساڵە ئەو پیشەیە دەکات، دوێنێ هەینی رایگەیاند، خۆی بۆ ئەندامێتی لە پەرلەمان لەسەر پشکی پارتی داد و گەشەپێدان کاندید دەکات.

ئەو سەرتاشەی پەرلەمانی تورکیا بە رۆژنامەی زەمەنی تورکی وتووە، “من لە دڵی سیاسەتدام، چونکە من سەرتاشی پەرلەمانم”.

بەرپرسی سەرتاشانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی گەورەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، لە تەمەنی دوانزە ساڵییەوە دەستی بە کاری سەرتاشی کردووە، دوای تەمەنی 23 ساڵیش لە ساڵی 2003وە بووەتە سەرتاش لە پەرلەمان.

هەروەها ئەرسلان لەم دواییانەدا بووەتە سەرۆکی سەرتاشەکانی پەرلەمان و کاری سەرتاشی بۆ کەسایەتییە بەناوبانگەکانی تورکیا کردووە.

روونیشی کردەوە کە لە ساڵی 1984 لە پارتی “خۆشگوزەرانی” دەستی بە کاری سیاسی کردووە و دەشڵێت، “ئێمە لە شەقامەکاندا کارمان دەکرد، لە رێکخراوەکانی گەڕەکەوە دەستمان پێکرد، هەر ئەرکێک مامۆستاکانمان پێیاندەسپاردم، من بە باشترین شێوە ئەو کارەم دەکرد، ئێمە لە سیاسەتەوە هاتووین “.

وتی، “ئێمە بە بیروڕای نەتەوەیی گەورە بووین، ژیانی سیاسیی من بەردەوامە و سیاسەت تەواوم دەکات”.

رایگەیاندووە، “نابێت کەس هیچ گومانێکی هەبێت لەوەی کە من نوێنەرایەتیی پارتەکەم و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکەکەمان دەکەم بە باشترین شێوە، من یارمەتیدەر دەبم”.

 

 

بابەتی پێشتر

دۆخی بەرشلۆنە پێش کلاسیکۆ خراپ دەبێت

بابەتی دواتر

مۆرینیۆ لە ڕیاڵەوە نزیکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share