یەکەم وێنەی دەرکەوتنی مانگی رەمەزان بڵاوکرایەوە

بنکەی گەردوونی نێودەوڵەتی یەکەمین وێنەی مانگی رەمەزانی بڵاوکردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ لە ژمارەیەک لە دەوڵەتە عەرەبییەکان بیندراوە.

بنکەی گەردوونی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ چوارشەممە لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، “کاتژمێر 8:15 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ مانگی رەمەزان لە ئاسمانی ئەبوزەبی دەرکەوتووە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “بەهۆی دەرکەوتنی خۆرەوە ئەستەمە بتوانیت بە چاوی ئاسایی مانگ ببینیت”.

لە زۆرینەی دەوڵەتە عەرەبییەکان بە عێراقیشەوە سبەینێ پێنجشەممە یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانە، بەڵام لە 14 دەوڵەتی ئیسلامی دیکە وەک ئیندۆنیزیا و پاکستان ئەمڕۆ 29 ی مانگی شەعبانە و ئێوارەی ئەمڕۆ لەبارەی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزان بڕیاردەدەن.

 

 

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە کاتی دەوامی خوێندنگەکانی کەمکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share