ئێران: كردەیەكی تیرۆریستیمان لە كوردستانی عێراق پووچەڵكردەوە و “دوو تیرۆریستمان” كوشت

وەزارەتی ئاسایشی ئێران دەڵێت، “كردەیەكی تیرۆریستیمان لە كوردستانی عێراق پووچەڵكردەوە و دوو تیرۆریستمان كوشت.”

دەستەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی ئاسایشی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی شوبات ڕایگەیاند، “ئۆپەراسیۆنێكیان بە هاوكاریی ئاسایشی پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا و قەرارگای حەمزە سەید شوهەدا ئەنجامداوە، چالاكییەكی چەكداریی تیمێكی تیرۆریستییان ئاشكراكردووە و پووچەڵكردووەتەوە.”

وتیشی، “لە ئۆپەراسیۆنەكەدا هەردوو ئەندامی تیمە تیرۆریستییەكەیان كوشتووە كە سەر بە گرووپێكی تیرۆریستی بوون كە هەرێمی كوردستانیان كردووە بە پێگەی خۆیان.”

وەزارەتی ئاسایشی ئێران لە ڕاگەیەندراوێكدا باس لەوە دەكات كە “ئەو دوو تیرۆریستە بەنیازبوون كردەوەی تیرۆریستی لە قەزای پیرانشار ئەنجامبدەن، دوای كوژرانیان دەستگیراوە بەسەر دوو چەكی كڵاشینكۆف و بۆمبێكی دەستی و بڕێك تەقەمەنیدا.”

ئەمڕۆ كاربەدەستێكی ئێران لەبارەی كوژرانی قاسم سلێمانی لە عێراق وتی، “ئەو هێرشە تیرۆرێكی نێودەوڵەتی و پێشێلكردنی سەروەریی وڵاتێك بوو.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان: سبەینێ گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و ئێران لە سویسرا بەڕێوەدەچێت

بڕیارە سبەینێ گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و ئێران لە سویسرا بەڕێوەبچێت. وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، ڕایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە گفتوگۆی تەکنیکیی…
زیاتر ببینە

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: تورکیا بەڵێنیدا رێژەی بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق زیادبکات

عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دووپاتیکردەوە، تورکیا بەڵێنیداوە رێژەی بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق زیادبکات. عەون زیاب لە…
Total
0
Share