بەرمیلێک نەوتی برێنت 3.41%ی نرخەکەی لەدەستدا

نرخی نەوت دابەزیینی تۆمارکرد، دوای ئەوەی 3.41%ی نرخەکەی لە بازاڕەکانی جیهاندا لەدەستدا و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر بە 76.81 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساسیش لە بازاڕەکاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە و بەرامبەر بە 73.52 دۆلارە.

ئاشلی کێڵتی شرۆڤەکاری نەوت دەڵێت، “لاوازیی گەشەی ئابووری لە وڵاتانی خاوەن ئابووریی گەورەدا دەتوانێت خواست لەسەر نەوت بخنکێنێت سەرەڕای زیادبوونی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە رەنگە کاریگەری لەسەر دابینکردن هەبێت.

دابەزینی چالاکییەکانی بەرهەمهێنان لە چین نرخەکانی ڕێگری لێکرد، ئەمەش نیگەرانییەکانی زیادکرد سەبارەت بە گەشەی خواست دوای ئەوەی داتاکانی مانگی حوزەیران دەریانخست کە هاوردەکردن و چالاکیی پاڵاوگەکان لە چاو ساڵێک پێشتر کەمترە.

بە گوێرەی پێوەرەکان، لە ماوەی چوار هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 7% لەدەستداوە لە درێژترین ماوەی زیانەکانی هەفتانەی نەوتە لەمساڵدا.

داتاکانی LSEG Oil Research دەریدەخەن، هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئاسیا لە مانگی تەمموزدا بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی دوو ساڵدا دابەزیوە، ئەمەش بەهۆی لاوازی خواست لە چین و هیندستان بووە.

وەبەرهێنەرانی نەوت چاودێری پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن، کە ناوچەکە لە لێواری شەڕی سەرتاسەریدایە و هەڕەشەی پەکخستنی دابینکردنی نەوت دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیرە بەردەوامە لە دابەزین.. سیاسەتی ئابوریی ئەردۆغان و سەربەخۆنەبوونی بانكی ‏ناوەندی هۆكاری سەرەكین

لیرەی تورکی بەردەوامە لە شکستهێنان، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە نزمترین ئاستی ‏تۆمارکرد و لەڕیزی ئەو دراوانەدایە کە خراپترین پێگەیان…
زیاتر ببینە

ئازادبوونی زیندانییەکانی سوریا ئومێد لای کەسوکاری بێسەروشوێنبووانی هەرێم دروستدەکات

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو زیندانی سیدنایا لە سوریا شکێنرا و سەدان زیندانیکراوی سوری و بیانی رزگاریانبوو، لە نێوانیاندا…
Total
0
Share