لەگەڵ هەڕەشەی کۆرۆنا مەراسیمەکانی موحەرەم لە عێراق و ئێران دەستپێدەکات

لەگەڵ نزیکبوونەوەی مەراسیمی ئاینزای شیعە بۆ مانگی موحەرەمی ئەمساڵ، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و ئێران هەڕەشەی جدییە و لە هەردوو وڵات چەند ڕێکارێکی تەندروستی دەگیرێنەبەر.

لە کاردانەوەی بەڕێوەچوونی مەراسیمی مانگی موحەرەم، موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر چەند ڕێنماییەکی بۆ شوێنکەوتوانی ڕەوتەکەی خۆی دەرکردووە و داوای دووری کۆمەڵایەتی و بەستنی ماسک دەکات.

لە نوسراوێکدا موقتەدا سەدر دەڵێت، ” دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی لەناو مەراسیمەكە و بەستنی ماسک پێویستییە و دەبێت پابەندبوون پێیانەوە بە تەواوی بێت”.

بەپێی ڕێنماییەکەی سەدر، پێویستە خەڵکی کەمتر بکرێنە ژوورەوە بۆ مەراسیمەکە و ڕەچاوی هەڵگرانی کارتی ڤاکسینیش بکرێت.

لە ئێرانیش بەهەمان شێوە بەردەوامی شەپۆلی توشبوون بە کۆرۆنا یەکێکە لە کێشەکانی بەردەم مانگی موحەرەمم و لیژنەی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆناش چەند ڕێنماییەکی بۆ مەراسیمەکە دەرکردووە.

بەپێی ڕێنماییەکانی لیژنەی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران پێویستە خەڵکی کەمتر لە جاران بەشداری مەراسیمی مانگی موحەرەم بکەن و پاککردنەوەی شوێنەکان و بەستنی دەمامکیش مەرجی سەرەکی مەراسیمەکە دەبن.

ساڵانە شوێنکەوتوانی ئاینزای شیعە لە مانگی موحەرەمدا، کە چەند ڕۆژێکی ماوە دەستپێبکات یادی کوشتنی حسێنی کوڕی عەلی دەکەنەوە و چەندین رۆژ مەراسیمەکە بەردەوامی پێدەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی شایستەی دارایی ئەو فەرمانبەرانەی لە کاتی خۆیان زیاتر دەوام دەکەن

ئەندامێکی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێک لە کاتی خۆی زیاتر دەوام بکات، پارەی زیادەی کارکردنی دەخرێتە…
Total
0
Share