وەزارەتی پەروەردە کاتی دەوامی خوێندنگەکانی کەمکردەوە

بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە، وەزارەتی پەروەردە دەوامی خوێندنگەکانی کەمکردەوە.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “لە مانگی رەمەزاندا هەر وانەیەک پێنج خولەک کەمدەکرێتەوە، مامۆستایان بۆیان هەیە تەنها ئەو کاتانە لە قوتابخانە بن کە وانەیان هەیە، ئەوکاتانەی کە وانەیان نییە بونیان لە قوتابخانە ئیلزامی نابێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “خشتەی وانەکانی هەفتەی خوێندن نابێت هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا بکرێت لەلایەن دەستەی کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندنەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ لە پارێزگایەکی دیکەی هەرێم کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی دەخرێنەکار

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک رایدەگەیەنێت، سبەینێ شەش کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەویی بە شێوەی تاقیکاریی دەخرێنەکار. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک…
Total
0
Share