نەتەوە یەکگرتووەکان بەدوای سورییە بێسەروشوێن بووەکاندا دەگەڕێت

نەتەوە یەکگرتووەکان رێکخراوێکی سەربەخۆ دادەمەزرێنێت بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ئەو هاوڵاتییە سورییانەی کە لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا بەهۆی شەڕ و رووداوە جۆراوجۆرەکانەوە بێسەروشوێن بوون.

نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی ئەو سورییانەی لە ساڵی 2011وە بێسەروشوێن بوون بە 100 هەزار کەس دەخەمڵێنێت.

بە مەبەستی دیاریکردنی چارەنووسی ئەو کەسانە وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریاندا دامەزراوەی سەربەخۆی ونبووەکان لە سوریا دابمەزرێنێت و نەتەوە یەکگرتووەکان خۆی راستەوخۆ چاودێریی کارەکانی دەکات.

لەگەڵئەوەی ئاماژە بە چۆنێتیی کارکردنی رێکخراوەکە نەدراوە، بەڵام جەختکراوەتەوە کە دەبێت کەسوکاری ونبووەکان و نوێنەرایەتییان لەناو رێکخراوەکەدا راستەوخۆ بەشداربن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە وەزیری تەندروستیی میسر گیانیلەدەستدا

وەزیری پێشووی تەندروستیی میسر بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵ گیانیلەدەستدا. ئەحمەد عیمادەدین رازی وەزیری پێشووی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

هەڕەشەیەکی توند لە ترەمپەوە بۆ ئێران: وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ئامانجی داهاتوومانن

سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند، وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ئامانجی داهاتوومانن. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی، “سوپاکەمان…
Total
0
Share