لە چێوەی گەورە فێستیڤاڵی نەورۆز لە سلێمانی، ماراسۆنێكی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدرێت و خوازیارانی بەشداریكردن دەتوانن لەمڕۆوە ناویان تۆماربكەن.
پلاتفۆرمی (ئین سلێمانی) رۆژی دووشەممە 20ی ئازار ماراسۆنی نێودەوڵەتیی نەورۆز لە سلێمانی رێکدەخات.
ماراسۆنەکە کاتژمێر 10ی بەیانی لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و لە بەردەم کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی گۆیژەوە دەستپێدەکات و وەرزشکاران دەتوانن مەودای 5كم یان 21كم هەڵببژێرن.
پلاتفۆرمی ئین سلێمانی دەڵێت، ماراسۆنەكە تەنیا پێشبڕکێ نییە، بەڵکو ئەزموونێکی جیاوازە و بەشداربووان بە دڵی سلێمانیدا رادەکەن و دیمەنەکانی ئەم شارە پڕ لە ژیانە دەبینن.
دەشڵێت، “چالاکییەکە بۆ هەمووان کراوەیە و خەڵات بۆ براوەی هەردوو رەگەز لە هەر بەشێکی ماراسۆنەکەدا دابیندەکرێت”.
بۆ ناو تۆماركردن كلیك لێرە بكە.