دارایی هەرێم لەبارەی لێبڕینی موچەی ئەم مانگە ڕونكردنەوە دەدات

بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی هەرێم دەنگۆیەك لەبارەی بڕی لێبڕینی موچەی ئەم مانگە ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت، لێبڕینی موچە لە پرۆژەیاسای بودجە دیارینەكراوە.

پەری نوری بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، دوای ئەوەی لە كەناڵێكی ڕاگەیاندن بەشداریمانكرد دەرباری پرۆژەیاسای بودجە، لێكدانەوەی هەڵە بۆ بەشێك لە قسەكانمان كراوە بەتایبەت لە پرسی لێبڕینی موچە.

دوپاتیشیدەكاتەوە، “لێبڕینی موچە لە پرۆژەیاسای بودجە دیارینەكراوە، لەبەرئەوەی موچە بە یاسا دیاریكراوە، دەسەڵاتی ئێمە نییە بەهیچ شێوەیەك لێبڕین دیاری بكەین، بەڵكو ئەمە لە دەسەڵاتی لیژنەی باڵای ئابوری هەرێمە كە بەپێی ئەو داهاتەی هەیە بڕیاری كەمكردنەوە یان هەڵگرتنی موچە دەدرێت”.

پەری نوری ڕونیشیدەكاتەوە، “لە وتەكانم باسم لە لێبڕین یاخود ڕێژەیەكی دیاریكراو نەكردووە، بەتایبەت باس لەوە كراوە كە ئێمە باسمان لەوە كردبێت بۆ موچەی ئەم مانگە ڕێژەی لێبڕین 15%ە.. بەهیچ جۆرێك قسەی وامان نەكردووە و وتەی لەو شێوەیە دورە لە ڕاستیەوە”.

داواش لە میدیاكان دەكات هەواڵی بێ بنەما نەگوزانەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بەزۆر هێشتنەوەی نەخۆشێكی هەولێر لە نەخۆشخانە، ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: لەگەڵ پێشمەرگە هەماهەنگیمان کردووە بۆ پاراستنی سنورەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share