یوێفا ئینگلتەرا بە بەکارهێنانی لەیزەر تۆمەتباردەکات

شەوی ڕابردوو لە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا و دانیمارک، هەڵسوکەوتی هاندەرانی ئینگلتەرا نیگەرانی لەلایەن کاربەدەستانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دروستکردووە.

تۆڕی “bbc”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لەخولەکی 104 و بەتایبەت لە کاتی ئاڕاستەکردنی لێدانی سزا لەلایەن هاری کەین-ەوە، هاندەرانی هەڵبژاردەی سێ شێرەکە لە ڕێگەی بەکارهێنانی قەڵەمی لەیزەرەوە کاسپەر شمایکڵ گۆڵپارێزی دانیمارکیان هەراسان کردووە.

لەو بارەیەوە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە تیایدا هاتووە، “لەلایەن دەستەی چاودێری سەر بە فدراسیۆنەکەمانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕووداوە دەکەین، کە لە یاری نێوان ئینگلتەرا و دانیمارک ڕوویدا، دەستەی چاودێری و ڕەوشتی فیدراسیۆنەکەمان لە کاتی گونجاودا بڕیاردەدەن”.

سەرچاوەکە ئاماژەیکردووە، هاندەرانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە ساتی بەڕێوەچوونی یارییەکەدا چەندین لادانیان هەبووە، تەنانەت لە کاتی وتنەوەی سرودی نیشتیمانی دانیمارکدا هەستاون بە تەقاندنی یاری ئاگرین و چەواشەکردنی یاریزانانی هەڵبژاردەی ڕکابەر.

لەو بارەیەوە ستان کۆلیمۆر ئەستێرەی دێرینی لیڤەرپوڵ و ئینگلتەرا ڕایگەیاندووە، “ئەوەی ڕوویدا کەمتەرخەمی هاندەران و بەدڕەوشتییە، ئەگەر دەرکەوێت هەر هاندەرێک ئەمکارەی کردووە، پێویستە بۆ هەتا هەتایە ڕێگری لێبکرێت”.

هەندێک لەسەرچاوەکانیش ئاماژەیان بەوەکردووە، شمایکڵ بەهۆی تیشکی لەیزەرەوە نەیتوانیوە بەباشترین شێوە لێدانەکەی کەین ڕەتبکاتەوە، هەندێکی دیکەش بەتایبەت سەرچاوە ئینگلیزییەکان پێیانوایە بابەتەکە ئاساییە و جیاوازی دروستنەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) تۆتنهام سێ خاڵی له‌ سیتی داماڵی و لوتکه‌ی پریمه‌رلیگی گرت

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”، یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرێز سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر مانچسته‌ر…
Total
0
Share