پەروەردەی سلێمانی لەبارەی ساڵنامەی تاقیکردنەوەی ئەمساڵەوە چی دەڵێت؟

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ساڵنامەی تاقیکردنەوەکانی بۆ قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن ڕاگەیاند و لێپرسراوی ئەزمونەكان لە پەروەردەی سلێمانیش پێی وایە جێبەجێکردنی ساڵنامەکە بۆ قۆناغی 12 قورسە.

چیا عەبدوڵا سدیق، لێپرسراوی ئەزمونەكان لە پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دۆخی خوێندن لە سلێمانی لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێم جیاوازە و ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لەناو منداڵانیشدا و هەروەها بایکۆتی مامۆستایان وایکردووە پابەندبوون بە ساڵنامەکەوە بۆ پۆلی 12ی ئامادەی قورس بێت”.

ئەو بەرپرسەی پەروەردە ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا 12ڕۆژ لە خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەی ڕۆشتووە، ئەگەر ئەم ژمارەیە زۆرتر بێت ئەوا زیاتر دەیسەلمێنێت کە پابەندبوون بە فەرمانی وەزارەت بۆ کەمنەکردنەوەی وانەکان و ساڵنامەی تاقیکردنەوە قورستر دەبێت.

ئەمە ئەو ساڵنامەیە کە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاندووە

بابەتی پێشتر

ئایا ئێران و ڕوسیا دەتوانن دەست لە هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا وەردەن؟

بابەتی دواتر

پۆلیسی دهۆك ڕوونكردنەوەی سەبارەت بە ژمارەیەك چالاكوان بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share