کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە بەپێی پێشبینییەکانی، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و سبەینێ لێزمەباران دەبێت.

کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمەباران هەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکووری  رۆژئاوای هەرێم.

هەروەها پلەکانی گەرما 2 بۆ 4 پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی پێشوو.

بەپێی پێشبینییەکان سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مام ناوەند لە دوای نیوەرۆ لە هەندێک ناوچەدا بارانی بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

پلەکانی گەرماش بە 1-2 پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی هەڵەبجە: ئەو مامۆستایەی دوورخرایەوە بە نایاسایی پۆستی راگری کۆلێژی یاسای وەرگرتبوو

سەرۆکایەتیی زانکۆی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ئەو مامۆستایەی کە رایگەیاندبوو گوایە هۆکاری دوورخستنەوەکەی جێبەجێنەکردنی کاری نایاسایی بووە، لە راستیدا بەدەر…
Total
0
Share