لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە كەسێك بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر ژنێك و وێنەگرتنی دەستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای تۆماركردنی چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه و به‌ناوی كاری خێرخوازییه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنان و كچاندا دروستكردووه، دواتر یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی بێهۆش كردووه و ده‌ستدرێژی كردۆته‌سه‌ری و وێنه‌ی گرتووه و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی لێكردووه، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی دەستپێكرد.
دەشڵێت، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرا به هاوكاریی به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق توانیان تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیریبكه‌ن.
تۆمه‌تبار (د.ع.ح.) له دایكبووی 1985 كه پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی 393 و 430 راگیراوه و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.