تەنها تاوانبارە سەرەكییەكە سزا درا
هیچ تۆمەتبارێكی كۆمەڵكوژكردنی خانەوادە كوردەكەی كۆنیا لە زیندان نەما

جگە لە تاوانباری سزادراو، هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لەسەر دۆسیەی كوشتنی خانەوادە ‏كوردەكەی كۆنیا دەستگیركرابوون، ئازادكران.‏

ئێوارەی ڕۆژی 30ی تەمموزی ئەمساڵ، خانەوادەیەكی كوردی حەوت كەسی، لە شاری ‏كۆنیای توركیا بە دەسترێژی گوللـە كۆمەڵكوژ كران، بۆ شاردنەوەی تاوانەكەش بكوژەكە ‏خانووی خانەوادەكەی سووتاند.‏

لەسەر تاوانەكە، 13 كەس دەستگیركران، تۆمەتبارە سەرەكییەكە، كە ناوی محەمەد ‏ئاڵتونــە، دادگایی كرا و سزای حەوت جار زیندانیی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام ‏بە چەند جارێك، تەواوی دەستگیركراوەكانی دیكە ئازادكران.‏

دوایین دەستگیركراو كە ئازادكرا، دوێنێ هەینی بوو، خزمێكی نزیك لە ئاڵتون ئازادكرا.‏

زۆربەی لێكدانەوەكانی تاوانەكە بەرەو ئەوە بوون كە پاڵنەرەكانی پشت تاوانەكە ‏ڕەگەزپەرستی بووە، بەڵام هەر زوو دەسەڵاتدارانی توركیا ڕەتیانكردەوە هیچ پاڵنەرێكی ‏ڕەگەزپەرستیی دژەكورد لەپشت تاوانەكەوە بێت، بەو پێیەی پێش کۆمەڵکوژکردنی ئەو ‏خانەوادە کوردە، ڕۆژی 12ی ئایاری ئەمساڵ، لەلایەن خانەوادەی ‏تاوانبارەكە و ‏خانەوادەیەكی تری دراوسیێیانەوە، هێرشیان کرابووەسەر و لێیاندرابوو.‏

بەڵام ڕەوتی یاسایی و دادگاییكردنەكە ئەوەی سەلماند، كە دەسەڵاتداران و دەسەڵاتی ‏دادوەریی توركیا ڕەتیدەكەنەوە مۆركی ڕەگەزپەرستی بدەن بە تاوانەكە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یه‌كێتى و گۆڕان بایكۆتیان كرد… ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێریش پاره‌كه‌ى به‌غداد ڕه‌تده‌كاتەوە

هه‌ر یه‌ك له‌ یه‌كێتى و گۆڕان بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێریان كرد و به‌زۆرینه‌ى ده‌نگیش ئه‌نجومه‌نەكە پشتیوانیی پارێزگاری…
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق: مامەڵەی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان نادەستوورییە

وەزارەتى نەوتى عێراق رایدەگەیەنێت، “مامەڵەی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان نادەستوورییە”. وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، گرێبەستەکانمان لەگەڵ کۆمپانیاکانى ئەمریکا…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی لەسەر ڕووداوەکەی چیای مەتین: دەبێت هەوڵەکان بە ئاڕاستەی چارەسەر بن نەک ئاڵۆزکردن

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لەبارەی گرژیەکانی چیای مەتینەوە ڕایگەیاند، “هەموو لایەکمان لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی گەورەداین و دەبێت هەموو…
Total
0
Share