تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بە چەک هەڕەشەی لە ژنێک کردبوو

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە بە جەک هەڕەشەی لە ژنێک کردووە و لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیراوە بەسەر چەکەکەشیدا.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکردووە و دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە.

ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکراوە پۆلیسی سلێمانی لەبارەیەوە دەڵێت، “بە چەک هەڕەشەی لە ژنێک کردووە لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیراوە بەسەر چەکێکی دەمانچەدا”.

تۆمەتبارەکە ناوی (س، ح، ح) لەدایکبووی 1975ـە بەپێی مادەی 430 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان: ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەی لە هەولێر بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکرا مافی کرێنشینان بوو

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایگەیاند، ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکران، مافی کرێنشینان بووە و یارییان…
Total
0
Share