وته‌بێژى یه‌كێتى وه‌ڵامى پارتى دایه‌وه‌

وته‌بێژى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان وه‌ڵامى پارتى ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت، دوو كورسییه‌كه‌ى هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا ئیستحقاقی ڕەوای یەکێتی بووه‌.

ئەمین بابە شێخ وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “دوو کورسییەکەی پارێزگای نەینەوا (بازنەی 2) و پارێزگای هەولێر (بازنەی 3) ئیستحقاقی ڕەوای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانن، کە ھەر ئیستحقاقی کوردە لە چێوەی کورسییەکانی کوردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق”.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، “گێڕانەوەی کورسییەکانی یەکێتی لە چێوەی ھاوپەیمانی کوردستان دوای ڕەچاوکردنی تانە یاساییەکان و سەلماندنی ھەوڵی ساختەکاری (تزویر) کارێکی باشە و ئێمە پێشوازی لێ دەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە 24 کاتژمێردا 114 منداڵ سییەکان لە نەخۆشخانە خەوێندراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی پڕبوونی بەشەکانی نەخۆشخانەی منداڵانی ڕاگەیاند بەهۆی زۆریی منداڵانی نەخۆشی داخڵکراو لە نەخۆشخانەکەدا، بەپێی وتەی…
Total
0
Share