ڤیدیۆ.. بەهۆی سوتانی پاوانەکانی دەریاچەی زرێبار سەدان گیاندار لەناوچوون

ئەنجومەنی سەوزی چیا، کە ئەنجومەنێکی ژینگەییە و خۆبەخشانە ڕوبەڕووی ئاگرەکانی مەریوان دەبێتەوە، ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دەریاچەی زرێبار سەدان گیاندار لەناوچوون.

ئەنجومەنەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “دوای شەو و ڕۆژێک لە بەردەوامیی ئاگرەکەی دەریاچەی زرێبار، بە هەوڵی خەڵکی ناوچەکە و ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت”.

ئەنجومەنەکە پێیوایە ئاگرەکەی دەریاچەی زرێبار بەمەبەست کراوەتەوە و بۆ تێکدانی سروشتی دەریاچەکە بووە.

دەریاچەی زرێبار لە وەرزی هاویندا ئاوەکەی دادەكشێت و ئەو سەوزاییەی لە زستان و بەهاردا هەن، وشک دەبێت، ئەو پوش و پاوانە دەبێتە لانکەی هەزاران گیاندار و باڵندە و بەراز، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ئاگرەوە بەشێکی زۆری ئەو ڕووبەرە سوتاوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مام غەفور یەکێک بوو لە تێکۆشەرە دیارەکانی کوردستان کە هاوڕێی سەرۆک مام جەلال بوو

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند، لە دڵەوە غەمباربووم بە کۆچـ.ـی دوایـ.ـی پێشمەرگەی دێرین مام غەفور،…
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لە هەماهەنگیداین تاوەکو بە زووترین کات دەست بە بەرهەمهێنانی غاز بکرێتەوە

بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەشی زۆری کێشەکانی کۆرمۆر چارەسەرکراون. ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی…
Total
0
Share