ساڵانە 60 تۆن ئاڵتوون لە هەرێمەوە دەهێنرێتە عێراق

هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان و عێراق ساڵانە 60 تۆن ئاڵتوون دەكڕن و كۆی ئەو ئاڵتوونە لە دەروازەكانی هەرێمەوە هاوردە دەكرێت.

داتاكە نەبیل عەلی شارەزای ئابوری ئاشكرایكردووە و دەڵێت، “ساڵانە بە بەهای سێ ملیار دۆلار 60 تۆن زێڕ هاوردەی عێراق دەكرێت، توركیا و ئیمارات دوو سەرەكیترین سەرچاوەی هاوردەكردنی زێڕن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە بەهۆی ئاڵوزیی رێكارەكان لە دەروازە سنوورییەكانی دیكەی عێراق، زێڕ لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە هاوردەی عێراق دەكرێت.

بەپێی داتاكانی تایبەت بە هاوردەكردن، ساڵی رابردوو تەنها لە توركیاوە بە بەهای 1.7 ملیار دۆلار زێڕ هاوردەی عێراق كراوە و لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا، عێراقییەكان بە بەهای 9.4 ملیار دۆلار زێڕ و زیویان هاوردەكردووە.

بابەتی پێشتر

پاپا مەرجی هاوسەرگیری نەکردنی قەشە هەڵدەوەشێنێتەوە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی بودجەوە کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share