لە باشووری كەركوك كەسێك لەلایەن برایەكی خۆیەوە كوژرا

“ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەكی کۆمەڵایەتییە بووە”

لە گوندێكی باشووری کەرکوک هاوڵاتییەک لەلایەن برایەکییەوە کوژرا و پۆلیسی شارەكەش هۆکارەکەی بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی دەگەڕێنێتەوە.

ڕائید عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ له‌ گوندی تركه‌ڵانی باشووری كه‌ركوك كه‌سێك ته‌قه‌ی له‌ برایه‌كی خۆی كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گیانیله‌ده‌ستداوه‌.

وتیشی، “ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەكی کۆمەڵایەتییە بووە” بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر ئاشكرابكات.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا کوژراوەکە ته‌مه‌نی 51 ساڵه‌ و كارمه‌ندی پۆلیسی كه‌ركوك بووە به‌ پله‌ی (یاریدەدەری ئەفسەر).

دوو هەفتە لەمەوبەر (چوارشەممە 14ی تەمموز) ڕووداوێكی هاوشێوە لە هەولێر ڕوویدا، دوای ئەوەی كەسێك لەلایەن برایەكی خۆیەوە لە كۆمەڵگای شاوێس كوژرا.

دەربارەی ڕووداوەكە پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەوكات بڵاویكردەوە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بە شوێنی ڕووداو و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە دەركەوت قوربانییەكە بە ناوی (س.ك.و.) لەلایەن برایەكیەوە بەناوی (ا.ک.و.) كوژراوە و ھۆکارەکەشی کێشەی خێزانی بووە.

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێم: بەردەوام دەبین لە چاكسازی و گەڕاندنەوەی ئەو موڵكانەی بەهەدەردراون

بابەتی دواتر

تاڵیبان هونەرمەندێكی بەناوبانگی ئەفغانی كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار كەمێك بەرزبووەوە. لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی،…
Total
0
Share