ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی بودجەوە کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2023وە کۆدەبێتەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی کۆدەبێتەوە و دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەبارەی رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی.

دوێنێ یەکشەممە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق تەواوبوونی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 راگەیاند و وتی، رەشنووسەکە بەمەبەستی گفتوگۆکردن و دەنگدان لەسەری رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رووانگەی ئابوریی عێراق: بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند

رووانگەی ئابوریی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رۆژێکدا 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند. رووانگەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی…
Total
0
Share