لە مانگی شوباتی رابردوودا، 500 كرێكار و كارمەندی كەرتی تایبەت لە كاتی كاركردنیاندا لە پارێزگاكانی عێراق پێكراون و برینداربوون.
ئامارەكە ناوەندی نیشتمانیی تەندروستی و سەلامەتیی پیشەیی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە و دەڵێت، پێكانەكانی بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی سەلامەتی لە شوێنكارەكاندان.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە نەبوونی هۆشیاری لەبارەی پاراستنی كرێكاران لە شوێنی كاركردندا هۆكارێكی دیكەی برینداربوونی و پێكرانی كرێكاران و كارمەندانە و دەڵێت، بەشی ئامار لە وەزارەتی تەندروستی، ژمارە و ئامارەكانی برینداربوونی كرێكارانیان بۆ دەنێرێت.