لە بومەلەرزەكاندا لەنێو ماڵەكەیدا حەوت كەسی گیانیان لەدەستدا

ئەمینە میسری

ژنێکی دانیشتووی شاری مەڕەش کە لە بوومەلەرزەکاندا حەوت خزمی لەدەستداوە باس لە سەختیی ژیانی دەکات.

ئەمینە میسری خانمێکی سوریی تەمەن 63 ساڵە و، دانیشتووی شارۆچکەی ئۆنئیکی شوباتی سەر بە پارێزگای مەڕەش-ە. لە بوومەلەرزەکانی شەشی شوباتدا، دوو نەوە، دوو برازا، زاوایەکی، دایک و باوکی زاواکەی لەدەستداوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵۆ لەزاری ئەو ژنەوە رایگەیاند، رۆژی رووداوەكە، کچەکەی لەگەڵ نەوەکانی، زاواکەی، دایک و باوکی زاواکەی لە شاری کلیسەوە چوونەتە لایان و لە ماڵیان میوان بوون.

میسری، ئەوەشی خستەڕوو، لە نهۆمی یەکەمی بینایەکی چوار نهۆمیدا ژیاون، بەڵام بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە بیناکەیان داڕووخاوە و ئاستەمە بەدرێژایی ژیانی ئەوەی لەبیربچێت کە بەسەریهاتووە.

ئەو باسی لەوە کرد کە شەو بە دەنگێکی بەهێز لەخەو راپەڕیون و وتی، “کە هەستمان بە بوومەلەرزەی یەکەم کرد خەبەرمان بووەوە، لەگەڵ بوومەلەرزەی دووەم هەموو ماڵەکە رووخا بەسەرماندا”.

ئەوەشی ئاشکراکرد کە هاوسەرەکەی، کچێکی و نەوەیەکی بەسەلامەتی لە رووداوەکە رزگاریان بووە، کوڕەکەی و بووکەکەشی بریندارن.

ئەمینە میسری، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو کاتژمێرەی لەژێر داروپەردووی بیناکەدا ماوەتەوە زۆر ترساوە، سوپاسی ئەو کەسانەشی کرد کە رزگاریان کردووە.

لەئێستادا پێی و قۆڵی شکاون و لەژێر چارەسەردایە، دەربارەی چارەسەرکردنیشی لە نەخۆشخانەی سیواس وتی، “لە ماوەی چارەسەرکردنمدا لە نزیکەوە بایەخیان پێدام، خودا لە هەمووان رازی بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێوە نازانن لەبارەی ئێرانەوە چۆن بیردەکەمەوە

سەرۆکی ئەمریکا، ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوەدەکەن، پلانی هێرشی ئەمریکای بۆسەر ئێران پەسەندکردووە. رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی…
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانمان بەتەواوی لەناوبرد

وەزیری بەرگریی ئەمریکا دووپاتیدەکاتەوە، ئەمریکا بەتەواوی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانی لەناوبرد. پیت هێگسێس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا…
زیاتر ببینە

روونکردنەوە لەبارەی “داخرانی” ئاسمانی ئـ.ـێران بەڕووی گەشتەکانی عێراقدا دەدرێت

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئاسمانی ئـ.ـێران بەڕووی گەشتەکانی عێراقدا دانەخراوە و گەشتە ئاسمانییەکان بەردەوامییان هەیە. میدیاکانی عێراق لە زاری…
Total
0
Share