زەویی نیشتەجێبوون بەسەر یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراقدا دابەشكران

ئەمڕۆ دووشەممە لە شارەداریی بەغداد، زەویی نیشتەجێبوون بەسەر یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراقدا دابەشكران.

كەمێك لەمەوبەر بە پەخشی راستەوخۆ تیروپشك بۆ ناوی یاریزانەكان كرا و بەپێی ئەنجامی تیروپشكەكە، زەوییەكان بۆ یاریزانەكان دیاریدەكرێن.

دوای بەرزكردنەوەی جامی پاڵەوانێتیی كەنداوی 25 كە یارییەكانی لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا لە بەسڕە بەڕێوەچوون، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری دا لە بەغداد زەویی نیشتەجێبوون بدرێت بە یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای تەواوبوونی پرۆسەی سەرژمێری دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکەنەوە

ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانیی خۆی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دووپاتکردەوە، و بڕیاریدا هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکانی دەستپێبکاتەوە. ئەمڕۆ هەینی،…
Total
0
Share