بڕی 4 ملیۆن دینار بۆ ئەو خێزانانە تەرخانکرا کە بەم دواییە گەڕابوونەوە شنگال

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، 190 خێزان کە بەم دواییە گەڕاونەتەوە شنگال بۆ هەرخێزانێک بڕی چوار ملیۆن دیناری پێ دەدرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە هاتووە، ”بەپێی رێنماییەکانی ئیڤان فایق جابرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەران، هاوکاریی دارایی تایبەت کە بڕەکەی چوار ملیۆن دینارە، بەسەر 190 خێزاندا دابەشکرا کە بەم دواییە لە کەمپەکانەوە بۆ شنگالی زێدی خۆیان گەڕابوونەوە”.

دەشڵێت، ”وەزارەتەکەمان بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی هاوکاریی دارایی و لە چەند رۆژی داهاتوودا هەموو ئەو خێزانانەی کە بەم دواییە گەڕاونەتەوە لەو بڕیارە سوودمەند دەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری کوشـ.ـتنی هاوڵاتییەکەی باکووری کوردستان لە سلێمانی دەستگیرکرا

دوای ئەوەی ئەمڕۆ تەرمـ.ـی هاوڵاتییەکی باکووری کوردستان لە یەکێک لە هۆتێلەکانی سلێمانی دۆزرایەوە، تۆمەتـ.ـباری سەرەکی رووداوەکـ.ـە دەسـ.ـتگیرکرا. سەرچاوەیەکی…
Total
0
Share