حەج و عومرە: کەس سەردانمان نەکات بۆئەوەی بە واستە حەج بکات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە بەمەبەستی واستە سەردانیان نەکەن و رێگەپێدراو نییە کەس بە واستە فەریزەی حەج بەدەستبهێنێت.

لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، “ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كەینەوە کە ده‌یانه‌وێت به‌ مه‌به‌ستی واسته‌ و واسته‌كاری سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ بكه‌ن، به‌ هیچ جۆرێك سه‌ردانمان نه‌كه‌ن چونكه‌ به‌ر له‌ ئێستا و ته‌نانه‌ت ئه‌مساڵیش هیچ كه‌سێك كه‌ ناوی له‌ تیروپشك نه‌بێت به‌شداری پرۆسه‌ی حه‌ج ناكات”.

حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، پرۆسه‌ی حه‌ج پرۆسه‌یه‌كی ئایینیه‌ و رێگه‌پێدراو نییه‌ هیچ كه‌سێك به‌واسته‌ فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌ده‌ستبهێنێت.

ده‌شڵێت، “ئه‌مساڵ ناوی نوێ بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج تۆمارناكرێت و ئه‌وانه‌ی ئه‌مساڵ به‌شداریی پرۆسه‌ی حه‌ج ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ن كه‌ پارساڵ به‌ هۆی رێككاره‌كانی په‌تای كۆرۆنا و زۆری ته‌مه‌نیان یان به‌رنه‌كه‌وتنیان به‌هۆی ریزبه‌ندی نەیانتوانیوە حەج بکەن، هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ساڵانی پێشوتر ناویان به‌ یه‌ده‌گ ده‌رچووه‌ ئەمساڵ ئەنجامی دەدەن”.

بابەتی پێشتر

لە دینارتە سكچوون بڵاوبووەتەوە

بابەتی دواتر

شەقامێكی سەرەكی لە سلێمانی دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: دابەشكردنی مووچە راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێم دروستناکات

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “دابەشكردنی مووچە راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە بە هیچ…
Total
0
Share