لە دینارتە سكچوون بڵاوبووەتەوە

لە دوێنێوە نزیكەی 400 كەس بەهۆی سكچوونەوە رەوانەی نەخۆشخانەی دینارتە كراون و تائێستاش هۆكاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە نەزانراوە.

د. محەمەد تاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دینارتە رایگەیاند، تەنها ئەمڕۆ نزیكەی 200 كەس و دوێنێش زیاتر لە 180 كەس بەهۆی تووشبوونیان بە سكچوون سەردانی نەخۆشخانەكەیانیان كردووە.

وتیشی، “تائێستا هۆكاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە نەزانراوە”.

ناحیەی دینارتە سەر بە قەزای ئاكرێ-یە لە پارێزگای دهۆك.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ بەدواداچوونی دۆخە تەندروستییەكە و زانینی هۆكار و سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پابەندبوون بە بڕیارەكانی دادگاوە ئەركی هەمووانە و نابێت بە هیچ شێوەیەكیش رێگا بە یاساشكێنی بدرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیدارێكدا لەگەڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاكانی…
Total
0
Share