چین هەوڵدەدات زمانی کوردی لە هەندێک زانکۆی وڵاتەکەی بخوێندرێت

کونسوڵخانەی چین لە هەولێر ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی لە هەوڵدایە وتنەوە و فێرکردنی زمانی کوردی بخاتە وانەکانی هەندێک لە زانکۆکانییەوە.

کونسوڵخانەی چین لە هەولێر ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ نی ڕووچی، کونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر چاویکەوت بە دکتۆر عامر تاهیر، پرۆفیسۆری زمان و ئەدەبی کوردی و سەرۆکی بەشی خوێندنی کوردی لە پەیمانگای نەتەوەیی زمانەکانی ڕۆژهەڵات و لیتەراتۆرس (INALCO) لە فەرەنسا، ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كرد دەربارەی پەرەپێدانی فێركردنی زمانی كوردی لە چین.

ئاماژە بەوەشکراوە، “کونسوڵی گشتی جەختی لەسەر ئامادەیی کونسوڵگەریی گشتیی چین لە هەولێر کردەوە بۆ پشتیوانیکردن لە زانکۆکانی چین بۆ کردنەوەی بەشی زمانی کوردی بەمەبەستی بەهێزكردنی ئاڵوگۆڕی كەلتووریی نێوان گەلی چین و گەلی کورد”.

لە ساڵی 2019دا نی ڕووچی، کونسوڵی گشتیی چین دوای کردنەوەی بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند، هەوڵدەدەن بەشی زمانی کوردی لە زانکۆیەکی پەکین بکەنەوە.

بابەتی پێشتر

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا: ئەوەی پێشمەرگە دەیکات شەڕی ئەوروپا و ئەڵمانیاشە

بابەتی دواتر

وەزارەتی شارەوانی: هەر کەسێک لە پشت لێکردنەوەی پێوەری ئاوەوە بێت ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share