لە سلێمانی زەوی بەسەر توێژێكدا دابەشدەكرێت

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە بە تیروپشك زەوی بەسەر ژمارەیەك لە زیندانیان و گیراوانی سیاسیدا دابەشبكرێت.

ئەحمەد مام رسول، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی رایگەیاند، كاتژمێر 9ی بەیانیی رۆژی پێنجشەممە 26ی تشرینی یەكەم لە هۆڵی رۆشنبیری تیروپشك بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر زیندانیان و گیراوانی سیاسی ئەنجامدەدرێت.

ئەو زیندانییانەی بڕیارەكە دەیانگرێتەوە پێكدێن لە (416) كەس و لیستی ناوەكانیان ئاشكراكراوە.

ئەحمەد مام رەسول روونیشیكردەوە، زەوییە نیشتەجێبوونەكان لە سنووری شارەوانیی سلێمانی دابینكراوە.

لیستی ناوەكان:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست: حکومەت یاری بە هەستی مامۆستایانی گرێبەست کرد

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایەگەیاند، “حکومەتی کاربەڕێکەر یاری بە هەستی مامۆستایانی گرێبەست کرد”. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی…
Total
0
Share