رێگای دەباشان تاوەكو تونێلی پێشڕەو پاككرایەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “ئەمشەو تیمەكانیان هەڵمەتێكیان بۆ پاككردنەوەی رێگاكانی چیای گۆیژە و ئەزمەڕ لە بەفر دەستپێكرد كە بەهۆیەوە ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان و شۆفێران دروستبوو بوو.

لە راگەیەندراوەكەی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە، “لە هەڵمەتەكەدا رێگاكانی ئەزمەڕـ دەباشان تاوەكو تونێلی پێشڕەو پاككرایەوە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە هاوڵاتییان بۆ سەربردنێكی كاتەكانیان سەردانی چیاكانی گۆیژە و ئەزمەڕیان كردبوو ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ دروستبووبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی ڕفاندنی دوو هاوڵاتی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق پێنج تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دوو هاوڵاتییان ڕفاندبوو لەبەرامبەر ئازادكردنیان داوای…
Total
0
Share