شەقامێكی سەرەكی لە سلێمانی دادەخرێت

پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری

بەهۆی كاركردن لە یەكتربڕی باخی بەختیاری شەقامێك لە سلێمانی دادەخرێت و شارەوانیی شارەكە دەڵێت، شەقامێكی نوێ بۆ جێگرتنەوەی ئامادەكراوە.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران دەڵێت، بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی (یەکتربڕی باخی بەختیاری)، لە ئەمڕۆوە ئاڕاستەی رۆیشتن لە شەقامی سەرەکیی سلێمانی-تاسڵوجەوە بەرەو گەڕەکی (هەواری زانکۆ) دادەخرێت.

ئەوەش دەڵێت، هاوڵاتیان و شۆفێران دەتوانن سوود لەو شەقامە نوێیە وەربگرن کە دەچێتەوە سەر شەقامی سەرەکیی سلێمانی ـ تاسڵوجە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 فیدراسیۆنی پەنابەران: لەماوەی سێ ڕۆژدا 30 کۆچبەر لە ئاوەکانی یۆنان خنکاون

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران ژمارەی قوربانییان و ڕزگارکراوان، هەروەها ‏بێسەروشوێنبووانی نوقبوومی بەلەمەكانی کۆچبەرانی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ‏بڵاوکردەوە، کە دوایینیان…
Total
0
Share