دەنگی تەقینەوەیەك لە شاری كەرەج بیسترا و سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دەڵێت، دەنگی ئەو تەقینەوەیە پەیوەندیی بە مەشق و راهێنانی هێزەكانەوە لە بنكەیەكی سەربازیدا هەبووە.
میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە، دەنگی ئەو تەقینەوەیەی كە درەنگانی شەوی رابردوو لە كەرەج بیستراوە پەیوەندیی بە مەشق و راهێنانی هێزەكانی بەسیج-ەوە هەبووە لە كامپی مەشقی شەهید موتەهاری.
هاوكات هەندێك سەرچاوەش دەنگەكانی شەوی رابردوویان بە هێرشی سەربازی و بۆردوومان ناوبردووە.