دەستكرا بە پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیستی درێژخایەن بۆ مووچەخۆران

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێدانی ئۆتۆمبێل بە پێشەكییەكی كەم و بە قیستی درێژخایەن بۆ مامۆستایان خرایە بواری جێبەجێكردنەوە و دەشڵێت، “ئۆفەرەكە بۆ ئەو مامۆستایانەیە كە ئەندامن لە رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان”.

عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو لێكتێگەیشتنەی لەگەڵ كۆمپانیایەكدا ئەنجامدرابوو بە پێدانی ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان بە پێشەكییەكی كەم و بە شێوەی قیستی درێژخایەن لە كۆتایی هەفتەی رابردوو خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و مامۆستایان دەتوانن سوودمەندببن.
راشیگەیاند، مامۆستایان دەتوانن بە پێشەكی هەزار دۆلار، سێ هەزار یاخود پێنج هەزار دۆلار لە وەرگرتنی ئۆتۆمبێلەكە سوودمەندببن ئەو بڕە پارەیەی دیكە دەمێنێتەوە بە شێوەی قیست بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەگەڕێندرێتەوە.

ئاشكراشیكرد، “ئەم لێكتێگەیشتنە لە رێگای یەكێتیی مامۆستایانەوە ئەنجامدراوە بۆیە، ئەو مامۆستایانەی لە رێكخراوەكە ئەندامن دەتوانن لە ئۆفرەكە سوودمەندبن و لە قۆناغی یەكەمدا لە هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و دواتر بۆ مامۆستایانی ناوچەكانی دیكەش ئۆفەرەكە رادەگەیەنرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەک رۆژئاوای کوردستانی هەژاند

له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی منبج ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌یەوە دەستپێکردووە. روانگه‌ی سوریی بۆ…
زیاتر ببینە

پارێزگاری هەولێر: هەرکەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێڕێزی بە کارمەندانمان بکات سزای توند دەدرێت

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو ژنە شۆفێرە بڵاوکردەوە کە هێرشیکردە سەر کارمەندێکی هاتوچۆی هەولێر و ڕایگەیاند،…
Total
0
Share