لە هێرشێکی چەکداریدا لە پارێزگایەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پۆلیسێک کوژرا

کەمێک پێش ئێستا لەلایەن چەکدارێکەوە دەستڕێژی گولە لە چەند پۆلیسێک کراوە لە شارۆچکەی “دەڕەشار” لە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پۆلیسێک کوژراوە.

پۆلیسی پارێزگای ئیلام لەسەر ڕوداوەکە ئاشکرایکردووە، “چەکدارێکی نەناسراو تەقەی لە چەند پۆلیسێک کردووە لەسەر پردی گاومشیان و بەهۆیەوە پۆلیسێک کوژراوە و پۆلیسێکی دیکە بریندار بووە”.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی ئیلام ئەگەرچی پۆلیسەکان وەڵامی چەکدارەکەیان داوەتەوە، بەڵام نەیانتوانیووە ڕایگرن.

 

بابەتی پێشتر

چیرۆکی ئەو دوو پیاوەی 75 ساڵە هاوڕێن

بابەتی دواتر

كاتی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق ئاشكرا كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
3
Share