وەزارەتی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، خاوەن ئاشەكانی هەرێم و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هاوكاری دەگەیەننە زیانلێكەوتوانی كارەساتەكەی توركیا و سوریا.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە، كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و لەگەڵ ژمارەیەك لە خاوەن ئاشەكان كۆبوونەوە مەبەستی گەیاندنی هاوكاری بە زیان لێكەوتووانی كارەساتی بومەلەرزەكەی توركیا و سوریا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، خاوەن ئاشەكان ئامادەییان دەربڕی لە ژێرچاودێریی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هاوكارییەكانیان بگەیەننە زیان لێكەوتووان.