(ڤیدیۆ) مانچستەر یونایتد بە سێ خاڵەوە لە “ئایلاند ڕۆد” گەڕایەوە

یانەی مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی، یاریی هەفتەی (23)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر لیدز یونایتد ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (23)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، یانەی لیدز یونایتد لە یاریگای “ئایلاند ڕۆدز” میوانداریی مانچستەر یونایتدی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ئێریک تین هاگ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ڕێد دێڤڵز” لە خولەکەکانی 80 و 85 لەلایەن مارکۆس ڕاشفۆرد و ئەلیخاندرۆ گارناچۆ-وە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یونایتد ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (46) و بەشێوەیەکی کاتی چووە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان گه‌یشته‌ (16) و به‌رشلۆنه‌ی ڕه‌وانه‌ی “یوروپالیگ” کرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، ئینته‌ر میلان هاوشانی بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنی…
Total
0
Share