بانكی ناوەندی دۆلار بە هاوڵاتییان دەدات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێـت، بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، بانكی ناوەندیی عێراق پێشنیازێكی نوێی هەیە كە مانگی یەك جار دۆلار بە نرخی فەرمی و بە بڕێكی دیاریكراو بدرێتە هاوڵاتییان.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بانكی ناوەندی پێشنیازێكی نوێی گەڵاڵەكردووە بە جۆرێك مانگانە هەزار بۆ دوو هەزار دۆلار بەو نرخەی كە خۆی دایناوە بداتە هاوڵاتییان بە چەند مەرجێك.
راشیگەیاند، بانكی ناوەندیی عێراق ئەنجومەنێكی هەیە كە پێكهاتووە لە پارێزگاری بانكی ناوەندی و جێگرەكانی كە پێكەوە بڕیاری كۆتایی دەدەن.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی وردەكاریی زیاتری خستەڕوو و وتیشی، “بەپێی پێشنیازەكە كە گەڵاڵەكراوە هاوڵاتییان لە یەك مانگدا دەتوانن یەكجار لە بانكی ناوەندیی عێراق دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرن و بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی ئەو لقانە دەكەن كە تایبەتە بە لقی بانكی ناوەندیی عێراق، بەڵام تائێستا ئەو پێشنیازە رەزامەندی لەسەر نەدراوە و ئەگەر كاری لەسەر بكرێت كاریگەری لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دەبێـت”.

بابەتی پێشتر

باكووری كوردستان.. گەنجێك دوای 149 كاتژمێر مانەوە لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەكاندا رزگاركرا

بابەتی دواتر

خاوەن ئاشەكانی هەرێم و وەزارەتی بازرگانی هاوكاری دەگەیەننە لێقەوماوانی بومەلەرزەكە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share